https://2.bp.blogspot.com/-ntiN9W5q51I/WmhOgb1ir1I/AAAAAAAAAa8/SCS53CJs38gJs6CMaNIKP-ZR0E5kopkBgCLcBGAs/s72-c/26907691_369320560140221_1814015042003492418_n.jpg

ئایا ڕاوکردنی باڵندە بە چەک کوشتنەوەی لەسەرە؟

پرسیار / ئایا چۆلەکە کوشتن یان هەر بالندەیەکی تر یان ئاژەل بە چەک ، سەر  بڕینی لەسەره ؟  وەڵام / سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین کە ج...


پرسیار / ئایا چۆلەکە کوشتن یان هەر بالندەیەکی تر یان ئاژەل بە چەک ، سەر 
بڕینی لەسەره ؟ 
وەڵام / سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین کە جیاوازی هەیە لە نێوان ڕاو کردن و ئاژەل سەر بڕین ، یەکێک ئاژەل بکوژێتەوە تەنها خوێن لێ هاتنی بەس نییە ، بەلام بۆ ڕاو ئەگەر تەنها خوێنی لێ بێت بەسە بەلام بە مەرج ، مەرجی حەلاڵ بوونی ڕاو ئەمانەن : 
(۱) دەبێت نێچیرەکە حەلال بێت گۆشتی بێتە خواردن .
(۲) دەبێت ئالەتی ڕاو کردن ئالەتێک بێت ڕێگە پێدراو بێت ، ئەویش دوو جۆرە : 
(ٲ) بەکارهێنانی چەک بۆ ڕاوکردن یان هەرشتێکی تری وەک چەک .
(ب) بەکارهێنانی ئاژەل یان بالندەی فێرکراو بۆ ڕاوکردن وەک سەگ و باز .
(۳) دەبێت سەگ و باز نێچیرەکە بۆ ڕاو بگرێ واتە بۆ خاوەنەکەی ، ئەگەر بۆ خۆی گرت و لێ خوارد نابێت .
(٤) ڕاوچی دەبێت (( باسم اللە )) بلێت کاتێک سەگ یان باز دەنێرێت بۆ ڕاو ، هەروەها کاتی تەقاندنی چەکیش دەبێت ((باسم اللە)) بلێت .
ئەگەر بالندە یان سەگ بۆ ڕاو بەکار بهێنی ئەم چەند حالەتانەن : 
(۱) ئەگەر سەگ یان بازت نارد (باسم اللە) ت وت سەرەتای ناردن بۆ ڕاو ، ئەگەر بۆ تۆی گرت بە زیندووی دەبێت بیکوژیتەوە .
(۲) ئەگەر سەگ یان بازت نارد (باسم اللە)ت وت سەرەتای ناردن بۆ ڕاو ، ئەگەر بۆ تۆی گرتبوو ، بەلام نێچیرەکە کوژرا بوو ، وە باز و سەگ لێیان نەخواردبوو دروستە و حەلالە .
(۳) ئەگەر سەگ یان بازت نارد (باسم اللە )ت وت سەرەتای ناردن بۆ ڕاو ، ئەگەر بۆ تۆی گرتبوو ، بەلام نێچیرەکە کوژرا بوو ، وە هەندێک سەگی تر یان بازی تر لەگەل هی خۆت بەژداری ڕاوکردنەکەیان کرد نابێت لێی بخۆیت ، چونکە تۆ نازانیت سەگی خۆت نێچیرەکەی کوشتووە یان سەگی تر . 
بەلگە حەدیسی عدی بن حاتم دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ٳذا ٲرسلت كلبك فاذكر اسم الله ، فٳن ٲمسك علیك فٲدركته حیا فاذبحه ، وٳن ٲدركته قد قتل ولم یٲكل منه فكله ، وٳن وجدت مع كلبك كلبا غیره و قد قتل فلا تٲكل ، فٳنك لاتدری ٲیهما قتله ....)) رواە البخاری (٥٤٨٤) , مسلم ( ۱۹۲۹) .واتە : ئەگەر ویستت سەگی ڕاو بنێری بۆ نێچیر ناوی خوای لەسەر بهێنە ، ئەگەر نێچیری بۆ تۆ هێنا بە زیندوویی بیکوژەوە ، ئەگەر نێچیری گرتبوو وە نێچیرەکەی کوشتبوو لێی نەخواردبوو خۆت بیخۆ ، ئەگەر سەگێکی تر بێجگە لە هی خۆت بەژداری کوشتنی نێچیرەکەیان کرد مەیخۆ ، چونکە نازانیت کێ ئەو نێجیرەی کوشووە .
ئەگەر چەک یان هەر شتێکی تر بە کاربهێنی بۆ ڕاو ئەم چەند حالەتانەن : 
(۱) ئەگەر چەکت بەکارهێنا بۆ ڕاو ناوی خوات هێنا ، وە گەیشتی بە نێجیرەکە بە زیندووی بیکوژەوە و بیخۆ .
(۲) ئەگەر چەکت بە کار هێنا بۆ ڕاو ناوی خوات لەسەر هێنا ، وە گەیشتی بە نێچیرەکە بە مردووی حەلالە بیخۆی بەلام دەبێت خوێنی لێ هاتبێت .
(۳) ئەگەر چەکت بە کارهێنا بۆ ڕاو ناوی خوات لەسەر هێنا ، بەلام نێچیرەکە بزر بوو دوای ڕۆژێک یان چەند ڕۆژک دۆزیتەوە ، ئەگەر تەنها شوێنی گولەی تۆی پێوە دیار بوو دروستە بیخۆی ئەگەر بۆگەن نەبووبێت ، بەلام ئەگەر شوێنی گولەی تری پێوە بێت نابێت بیخۆیت .
(٤) ئەگەر چەکت بە کارهێنا بۆ ڕاو ناوی خوات لەسەر هێنا ، بەلام نێچیرەکە کەوتە ناو ئاو یان دوای ڕۆژیک دۆزیتەوە لە ناو ئاو نابێت لێی بخۆی چونکە تۆ نازانی ئاو نێچیرەکەی کوشتووە یان گولەی چەکەکەت ، هەروەها ئەگەر بزانی ئاو نێچیرەکەی کوشتووە گومانی تێدا نییە نابێت لێی بخۆی .
تێبینی / (۱) ئەگەر نێچیرەکە مرد دەببێت خوێنی لێ بێت هەتا حەلال بێت کاتێ سەگ دەیگرێت یان گولە یان هەر شتێکی بەری دەکەوێ .
(۲) ئەگەر شتێکت لێدا خوێن لە دەمی هات مرد باشتر وایە لێی نەخۆیت ، چونکە مەبەستمان خوێن لێ هاتنە لە دەرەوەی . 
(۱) باسمان کرد وتنی ناوی خوا مەرجە بۆ حەلالی ڕاوەکە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نــــــــووســـــــــــــــــــــــــــــــــین و وەلام 
زێرەڤان خۆشەوی خۆشەوی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق