https://3.bp.blogspot.com/-itRqujS2m8s/WlxoydNkOzI/AAAAAAAAAX8/AB3mISTLAV4dLArLnAXvQtGF3YbeheC-ACLcBGAs/s72-c/1516004934833.jpg

پرسیار /هەندێک کەس وا تێ گەیشتوون کە خوای گەورە ئادەمی لە ڕوحی خۆی دروست کردووە ، لەو ڕوحەی کە بەشێکە لەخوای گەورە وە سیفەتی خوای گەوریە...

پرسیار /هەندێک کەس وا تێ گەیشتوون کە خوای گەورە ئادەمی لە ڕوحی خۆی دروست کردووە ، لەو ڕوحەی کە بەشێکە لەخوای گەورە وە سیفەتی خوای گەوریە ، ئایەتی ۷۲ لە سورەت ص دەکەنە بەلگە : (( فٳذا سویته ونفخت فیه من روحی فقعوا له ساجدین )) واتە : ئەکەر لەشی ئادەمم رێک و پێک کرد و وە ڕوحی خۆم کرد بە بەردا ، ئێوەش سوجدەی بۆ ببەن . ئایە ئەمە ڕاستە ؟

وەڵام / سەرەتا دەبێ پرسیاری ئەوە بکرێ ئایا خوای گەورە خۆی ڕوحی هەیە یان روح سیفەتی خوای گەوریە ، ئینجا بلێیت ئایا روحی ئادەم بەشێکە لە ڕووحی خوای گەورە ، ئێمە دەلێین وەسفی خوای گەورە ناکەین ئیلا خوای گەورە خۆی وەسفی خۆی کردبێت یان پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت باسی کردبێت ، هیچ بەلگە نەهاتوون روح سیفەتی خوای گەورە بێت ، بەلکو ڕووح دروست کراوێکە لە دروست کراوەکانی خوای گەورە ، وە خوای گەورە ڕووحی دروست کراوی داوەتە پال خۆی وەکو مولک و ڕێز کە ڕووح مولکی ئەوە و بەویستی دەکاتە بەر دروست کراو وە بەویستی خۆی دەردێنێت نەک ڕووح بەشێک بێت لە خوا و سیفەتی بێت .

و / سەرەتا دەبێ پرسیاری ئەوە بکرێ ئایا خوای گەورە خۆی ڕوحی هەیە یان روح سیفەتی خوای گەوریە ، ئینجا بلێیت ئایا روحی ئادەم بەشێکە لە ڕووحی خوای گەورە ، ئێمە دەلێین وەسفی خوای گەورە ناکەین ئیلا خوای گەورە خۆی وەسفی خۆی کردبێت یان پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت باسی کردبێت ، هیچ بەلگە نەهاتوون روح سیفەتی خوای گەورە بێت ، بەلکو ڕووح دروست کراوێکە لە دروست کراوەکانی خوای گەورە ، وە خوای گەورە ڕووحی دروست کراوی داوەتە پال خۆی وەکو مولک و ڕێز کە ڕووح مولکی ئەوە و بەویستی دەکاتە بەر دروست کراو وە بەویستی خۆی دەردێنێت نەک ڕووح بەشێک بێت لە خوا و سیفەتی بێت .
ئێمە دەلێین (( ....ونفخت فیە من روحی....)) لێرە خوای گەورە روحی ئادەمی داوەتە پاڵ خۆی ، وەک مولک و ڕێز و گرینگی روح ، هەروەک چۆن وشتری داوەتە پاڵ خۆی (( .....ناقة الله .....))سورەت الشمس ئایەتی ۱۳واتە : وشتری خوای گەورە ، هەموومان دەزانین هەموو وشترەکان هی خوان بەلام لێرە ئەم وشترەی داوەتە پال خۆی وە تەشریف.
سەبارەت بە عیسی بەهەمان شێوە ئایەتی ۱۷۱ سورەت النساء: (( .......و روح منە )) گاورەکان بەمە گومرا بوون ، دەلێن ( من ) لێرە للتبعیض دێت ، واتە بە مانای هەندێک و بەشێک دێت ، واتە ڕوحی عیسی بەشێکە لە هی خوای گەورە ، وە هەندێک کەسیش خۆیان بە موسلمان دادەنێن دەلێن هی ئادەمیش بەهەمان شێوە ، کە ئەمە کوفری گەورەیە و لە دین دەرچووە ، ئێمە دەلێین ڕاستی ئەوەیە (من ) لابتداء الغایة ، واتە ئەم روحە لەلایەن خوای گەورەیە سەرەتا و دروست کردن و بەبەرداکردن ، هەر خۆی خاوەنیەتی و بەڕێوەی دەبات ، وەک ئایەتی ۱۳ لە سورەت الجاثیة : (( و سخر لکم ما فی السماوات و ما فی الارض جمیعا منه )) واتە : هەر چی لە ئاسمان و زەوی دایە خوای گەورە بۆ ئێوەی مسخر کردووە ، لەم ئایەتە ( من ) للابتداء ، نەک للتبعیض ، چونکە کەس نەی وتووە ڕۆژوو مانگ ۆ ڕووبار بەشێکن لە خوای گەورە.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( ڕوحی ئادەم دروست کراوە خوای گەورە دروستی کردووە ، بەلام داویەتە پاڵ خۆی وەک ڕێز ، ڕوح سیفەتی خوای گەورە نییە ، بەلکو دروست کراوێکە لە دروست کراوەکانی خوای گەورە .....))
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نـــــــــــووســـــــــــــــــــــــــــین و وەلام  
زێرەڤان خۆشەوی خۆشەوی 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق