ماڵپەر بۆ هەمووان

پرسیار/ ئایا دوعای کافر قبول دەبێت؟



پرسیار/ ئایا دوعای کافر قبول دەبێت؟ 

ئەگەر قبول بوو نیشانەی ئەوەیە خوای گەورە لێی ڕازییە و خۆشی دەوێت؟


وەلام/ دوعا دوو جۆرمان هەیە
دعاء العبادة: وەک نوێژ یان ڕۆژوو یان مال بەخشین یان هەر کردەوەیەکی تر ، ئەمەیان قبول نابێت .
دعاء المسٲلة : دوعا کردن لەخوا بۆ دنیا یان قیامەت ،بۆ قیامەت چونە بەهەشت قبول نابێت ، بەلام بۆ دونیا دوو وتە هەیە:
(۱) زۆربەی زانایان دەلێن دوعای کافر قبول دەبێت بەلام بۆ دونیا نەک بۆ قیامەت واتە دوعای چونە بەهەشت و ڕزگار بوون لە سزا قبول نابێت، بەلکە:
(ٲ) شەیتان دوعای قبول بووە (( قال رب فٲنظرنی الی یوم یبعثون )) واتە: خوایە بمهێلەوە هەتا ڕۆژی دوای ڕۆژی زیندوو بوونەوە ، کەواتە ئەگەر دوعای شەیتان قبول بێت کە ئیمامی کافرەکان ، کافر لەپێشترن دوعایان قبول بێت.
(ب) چەند ئایەت هاتوون لە قورئان موشریکەکان لە ناو بەحر دوعایان تەنها لەخوا دەکرد کاتێک ڕزگار دەکران لەو نەخۆشییانە ، دوعایان قبول دەبوو پاشان دەگەڕانەوە بۆ سەر شیرک.
(ج) ئایەتی ٦۲ سورەت نمل دەلێت (( ٲمن یجیب المضطر ٳذا دعاه.....)) واتە: کێیە وەلامی دوعای ڵێ قەوماو ئەو کەسانە دەداتەوە کە تووشی ناخۆشی بوون.
(د) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەلێت(( واتق دعوة المظلوم ولو كان كافرا)) واتە: خۆتان لە دوعای زولم لێکراو بپارێزن ئەگەر کافریش بێت ، ئەمە بەلگەیە کافر دوعا قبول دەبێت.
(۲) هەندێک زانا دەلێن دوعای کافر بە هیچ شێوەیەک قبول نابێت ، کە ئەمە وتەی ابن عاشورە ، بەلگە:
(ٲ) ئایەتی ۱٤ لە سورەت رعد دەلێت (( وما دعاء الکافرین ٳلا فی ضلال )) واتە: دوعای کافر هیچ نییە ئیلا گومڕای نەبێت و لەناو گومڕایدان ، دوعای قبول نابێت، دەلێین بەلام لێرە مەبەست پێی دوعای عیبادەتە.
(ب) دوعای موسلمان قبول نابێت ئەگەر حەرامی خوار دبێت، ئەی چۆن هی کافر قبول دەبێت کە کوفری کردووە و وە حەڕامیشی خواردووە.
وە دەلێن دوعای شەیتان قبول نەبووە بەلکو خوای گەورە قەدەری نووسیبوو کە شەیتان هەر دەمێنێتەوە ، جا دوعای بکردبا یان نەکردبا هەر دەماوە تا ڕۆژی دوای ، وە بۆ کافریش هەمان شێوە دەلێن حەدیسی باسی خۆپاراستن دەکات لە دوعای زولم لێکراو ((ولو کان کافرا)) ئەم حەدیسە لاوازە.
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە کە کافر دوعای قبول دەبێت.
* دوعای هەرکەسێک لە دونیا یەکسەر قبول بێت نیشانەی ئەوە نییە کە ئەو کەسە باشە و ڕێگای ڕاستە، بەلکو دەبێت تەماشای بیرو باوەرو کردەوەی بکەی ، کە چەند موسلمان گومرا بوونە لەبەر قبول بوونی دوعا دەلێت ئەوە نەبوو دوعای قبول بوو....ابن قیم دەلێت: هەرکەسێک دوعای قبول بێت نیشانەی ئەوە نییە خوای گەورە لێی ڕازییە وخۆشی دەوێت ، چونکە خوای گەورە دوعای مرۆڤی باش و خراپ و موسلمان و کافر قبول دەکات .
* لەوانەیە یەکێک بلێت بۆچی خوای گەورە دوعای کافر قبول دەکات کە تووشی شیرک بووە وە حەڕامیش دەخوات ، بەلام هی موسلمان قبول ناکات چونکە تەنها حەرامی خواردووە ؟ ج/ دەلێین خوای گەورە دۆستی ئیماندارانە و ئیمانداری خۆشی دەوێت ، بۆیە نایەوێت موسلمان حەرام بخوات دوعای قبول ناکات هەتا بگەڕێتەوە ، بەلام کافر بە پێچەوانەوە دوعای قبول دەکات کەچی کوفری کردووە و حەڕامیش دەخوات بۆئەوەی زیاتر ڕایبکێشیت هەستیش پێی نەکات.
* دەلێین قبول نەبوونی دوعا یەکسەر مەرج نییە دوعاکە قبوول نەبووبێت ، چونکە دوعای موسلمان یان یەکسەر قبول دەبێت یان بەبەر بەلایەک دەکەوێت واتە بەلا لادەچێت بەسەبەب دوعا یان بۆ قیامەت سوودی لێ دەبینێت.

_______________________
نوسین و وەڵام 
زێرەڤان خۆشەوی
تم النشر في قسم :

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget